دانەپیانە

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

کورد لە جیهاندا گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن. ژێردەستەیی کورد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هۆکاری زۆر قەیران و کێشەیە.

کورد، وەک هەر نەتەوەیەک مافی سەروەرین. داواکاری و تێکۆشانی کورد بۆ سەربەخۆیی، بە سەدساڵان بەردەوامە. ئەمەش لە کۆتاییدا بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی پێوەرەکانی دیموکراسی و یاسای نێودەوڵەتی، پێویستە ئەنجامەکانی ئەم ڕیفراندۆمە بناسرێن. هەروەها پێویستە کۆتایی بە دابەشکردنی کوردستان بێت و کورد بە گشتی مافی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

بە هیوای داهاتوویەکی ئازاد و سەربەخۆ، ئێمە ٨ەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆز دەکەین.

٢٥.٠٩.٢٠٢٥
دامەزراوەی کوردی لۆزان